ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بولەنت ئارینج: ئیسرائیل تا سنوورەكانی توركیا دێت و هێڵێك دەكێشێت

 

بولەنت ئارینج، یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئاكەپە و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا، پێی وایە براوەی سەرەكی ئەم بارودۆخەی لە سووریا دروست بووە ئیسرائیلە، ده‌شڵێتی: “سووریا زۆر گرنگە، بەڵام ئەمە بە دوعاكردن نابێ و بە عەقڵ دەبێت سوودمەندبین له‌و دۆخه‌”.

ئارینج، لە تازەترین لێدوانیدا لەبارەی بارودۆخی سووریا، پێی وایە ئیسرائیل تا سنوورەكانی توركیا دێت و هێڵێك دەكێشێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: “سوودمەندترین لایەن لەم بارودۆخەی سووریا ئیسرائیلە، ئێرانی وێران كرد و غەززەی پەرێشان كرد، ئێستاش سووریای پەرێشان كردووە، رووسیا بە شەڕی ئۆكڕایناوە خەریكە و ناتوانێت سەری خۆی هەڵبڕێت و ئێرانیش لە بارودۆخێكی شكستدایە و ناتوانێت هیچ شتێك بكات، ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەی تا سنوورەكانی توركیا دێت و هێڵێك دەكێشێت. سووریا زۆر گرنكە، بەڵام ئەمە بە دوعا و هیواخواستن نابێت، بە عەقڵ دەبێت سوودمەند بین له‌و بارودۆخه‌.“

هاوكات ئارینج، لە بەشێكی تری گوتەكانیدا، دەڵێت: “گرنگە توركیا كەسێكی شارەزا لە سیاسەت و دیموگرافیای سووریا دەستنیشان بكات، تا راپۆرتێكی گرنگ لەبارەی سووریاوە بداتە سەركۆمار، بۆ ئەمەشیان ناوی ئەحمەد داودئۆغڵو دەهێنێت، كە لادێ بە لادێی سووریا شارەزایە و توركیا بۆ ئەم بارودۆخەی سەری هەڵداوە و دەتوانێت سوودی لێ ببینێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

پزیشکیان دەتوانین لەگەڵ ئەمریکا ببین بە برا

یاسین

ئەنجامی کۆتایی یارییەکانی ئەمڕۆی گەڕی 5ی خولی پلەیەکی کوردستان

یاسین