ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا نیگه‌رانه‌ لە هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچەكانى ڕۆژئاواى كوردستان

 

کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا ڕایانگەیاند، تورکیا و هاوپەیمانەکانی بوونی خۆیان لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا بەهێزتر دەکەن، ئه‌وه‌ش نیگەرانی زیاتر دروست ده‌كات به‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ خۆی بۆ هێرشكردنه‌ سەر ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، ئامادە دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەمریکی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە هێزەکانی تورکیا یان هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ سووریا، لەوانە چەکدارانی گروپه‌ میلیشیاكان و هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا و ژماره‌یه‌كی زۆرى تۆپهاوێژ، لە نزیک کۆبانی، ئەو شارەی سووریا کە زۆرینەی کوردە لەسەر سنووری باکوور، كۆبوونەتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئه‌نجامدانى ئۆپەراسیۆنێکی سنووربەزاندن له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ “ڕەنگە نزیک بێت”.

کاربەدەستانی تورکیا پێیانوابیه‌ کە بوونی تورکیا کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، هاوشێوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیایە پێش ئەوەی لە ساڵی 2019 بچێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی، گوتی: “ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەو پرسه‌یه‌ و فشار دەكه‌ین بۆ دانبه‌خۆداگرتن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى باكو ده‌كرێت

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، هێرشبەرەکەی شاری مادیبورگی ئەڵمانیا دژە ئیسلام بووە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح