ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

 

لە یاریەکانی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان سبەی بە سێ یاری ڕکابەریەکانی دەست پێدەکات و خولەکە هەنگاو دەنێتە ڕکابەریەکی قورستر و یانەکان ئامادەن بۆ ڕووبەروو بوونەوەی یەکتری.
سبەی سێ یاری بەڕێوە دەچێت و یانەی ئاکرێ لەنێو خاک و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ڕزگاری دەکات،ئاکرێی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لەم وەرزەدا خاوەنی 4 بردنەوەیە و 2 دۆڕانیشی هەیە و پلەی 5ی خولەکەی گرتووە ،هەرچی یانەی ڕزگاریە خاوەنی 3 بردنەوە و بەرامبەر بوونە و دۆڕانێکیشی هەیە و پلەی شەشەمی گرتووە و هەردوو تیپ خاوەنی 12 خاڵن.
لەلایەکی ترەوە یانەی هەندرێن دەبێتە میوانی یانەی ڕانیە لە یاریگای ڕانیە و هەردوولا شەڕی سێ خاڵی یاریەکە دەکەن،یانەی شەقڵاوە لەنێو خاکی خۆیدا میوانداری یانەی پیشەسازی دەکات و هەموو یاریەکانیش کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەکەن.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت دەخرێتە روو

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێی ڕاگەیێندرا

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو چەکداری پەکەکەی لە چیای مەتینا راگەیاند

یاسین