ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوای رووداوی تەقینی باڵۆنەكان لە هەولێر چەندان كارگەی نایاسایی داخران

 

دوای رووداوی تەقینی باڵۆنەكان لە ئارایشگایەك لە شاری هەولێر، چەندان كارگەی نایاسایی دروستكردن و بەرهەمهێنانی نایترۆجین و هایدرۆجین داخران.

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: پاش ئەو ڕووداوەی لە ئارايشگای (دانێلا ڤی ئای پی) ڕووی دا لە هەولێر، لە سەر بڕياری قايمقامی ناوەندی هەولێر بە سەر پەرشتی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر، بە دواداچوونمان کرد بۆ حاڵەتەکە.

راشیگەیاند: لە بەدواداچوونەكاندا دەرکەوت بە شێوەيەکی ناياسايی لە چەندين شوێن کارگەی دروستکردنی گازی نايترۆجين و هايدرۆجين بەرهەم دەهێنرێت.

هەروەها رایگەیاند: ڕووداوەکە بەهۆی ئەو گازە ناياساييە ڕووی داوە، بۆيە شوێنەکان داخران و ڕێکاری ياسايی بەرامبەريان وەرگيرا.

 

KTV

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی دارایی: به‌شی گه‌نجینه‌ی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

سەڵاح

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخانەوە

دڵشاد

تورکیا: ١٧چەکداری پەکەکەمان کوشت

سەڵاح