ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕۆژوی ئێزیدیان

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژوی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە میری ئێزدیان و کەسایەتی و شێخان و ئەنجوومەنی ڕووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکەین و، هیواخوازین ئەو جەژنە بە خۆشی و ئارامی بەسەربەرن و هەموو ساڵێک بە خێروخۆشی بگەڕێتەوە.

بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و ئایینزا و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی ڕۆشنتر و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان بنێین و دەسکەوتی زیاتر بەدەست بێنین.

ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ خواست و ویستی ڕەوای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکانی ناوچە و زێدی کوردانی ئێزدی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوانەکەی.
جارێکی دیکە جەژنی ڕۆژوی خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆز دەکەین و ئومێدی بەختەوەری و شادییان بۆ دەخوازین..

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دادەمەزرێن

دڵشاد

لەپارێزگایەکی عێراق چوار ڕۆژ دەکرێتە پشوو

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی

یاسین