ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کارمەندێکی مۆساد چەند نهێنییەک دەربارەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکان ئاشکرا دەکات

 

ئەندامێکی پێشووی مۆساد بەشێک لەو نهێنیانەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی لوبنان کە ئامێرێکی بێ تەل بوو ئاشکرا کرد.

ئەو کارمەندەی پێشووی مۆساد کە خانەنشینە، بە دەمامکێکەوە بە ناوی خوازراوی “گابریل” بە تۆڕی ‘CBS’ـی ئەمەریکی ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، لە ساڵی 2022 دەستی پێ کردبوو.

ئاماژەی بەوەش کرد “مۆساد، دوو ساڵ لەمەوبەر زانیویەتی حزبوڵلا لە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ لە تایوان پەیجەر دەکڕێت، بۆیە لەو کاتەدا دەستی بە پلانەکە کردوو.” دەشڵێت: “ئەمە تەنها قۆناغی دووەمی پرۆسەکە بووە، کە 10 ساڵ بوو ئەو پلانە ئامادە کرابوو.”

تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، کە ئامێرێکی پەیوەندی بێتەلە،  لە 18ـی ئەیلوول ڕووی دا، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە سێ هەزار کەس پێکران، زۆرینەشیان ئەندامی حزبوڵلا بوون، کە بەشێکیشیان توانای بینینیان بە تەواوی لەدەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی 16ی ئاب

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

هه‌ردوو سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و ره‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

یاسین