ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌عد موته‌ڵه‌بى سه‌ركرده‌ی نزیك له‌ نوری مالیكی كۆچى دوایی كرد

 

ئەمڕۆ شەممە 21ى 12ى 2024، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، سەعد موته‌ڵه‌بى، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەلموتەلەبی لە تەمەنی 56 ساڵیدا و دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی (سه‌عد موته‌ڵه‌بى) کۆچی دوایی کرد، هەروەها مەراسیمی پرسەکەی لە مزگەوتی ئەلزەوییە لە ناوچەی قەرەدە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت .

سەعد ئەلموتەلەبی چەندین پۆستی سیاسی لە حکومەتی عێراقدا هەبووە، هەروەها وەک یەکێک لەو کەسانەی کە نزیکن لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەرده‌کەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێران خەریکە بەرەیەکی دیکە دژ بە ئیسرائیل بکاتەوە

سەڵاح

زانیاریی نوێ لەبارەی گەیشتنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ گەیشت

سەڵاح

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین