ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا… هێلیکۆپتەرێک خۆی به‌ باڵه‌خانه‌ی نەخۆشخانەیه‌كدا كێشا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئاکامی پێداکێشانی هێلیکۆپتەرێک بە باڵه‌خانه‌ی نەخۆشخانەی موغڵا، دوو فڕۆکەوان، یەک دکتۆر و کارمەندێکی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستدا.

دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن، پۆلیس و سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان (AFAD) ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

لەبارەی ڕووداوەکەشەوە، پارێزگاری موغڵا ئیدریس ئاکبییک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٠٦ خوولەک لە قەزای مەنشەتە سەر بە پارێزگای موغڵا هێلیکۆپتەرێک خۆی بە ناوەندی نەخۆشخانەی فێرکاریی و لێکۆڵینەوە داکێشا.

بە گوتەی پارێزگاری موغڵا، لە ئاکامی ڕووداوەکە، دوو فڕۆکەوان، یەک دکتۆر و کارمەندێکی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستدا.

ئیدریس ئاکبییک ئاماژەی بەوەشدا کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

تركيا.. مقتل 4 بتحطم مروحية اصطدمت بمستشفى | الحرة

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی كرد سوریا بەجێبهێڵن

سەڵاح

پارێزگارێ دھۆکێ دەستخوشی ل چیاڤانەکێ کر کو شیایە بگەھیتە گوپیتکا ئێڤرست

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین