ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگای هەولێر: لە نزیکترین کاتدا بازاڕی قەیسەریی بە ڕووی هاووڵاتییان دەکرێتەوە

 

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە نزیکترین کاتدا بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،26ی12ی2024 له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە گوژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پارێزگا، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و ئێستا کارەکان لە قۆناغی کۆتاییدان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە نزیکترین کاتدا بازاڕەکە بە ڕووی هاوڵاتییان دەکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان دەکەنەوە.

بازاڕی قەیسەریی ھەولێر دەکەوێتە بەرامبەر قەڵای ھەولێر و کەوتووەتە نێو جەرگەی شاری هەولێر و مێژووی دروستکردنی بازاڕەکە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە. بازاڕی قەیسەری کە رووبەرەکەی نزیکەی 50 هەزار مەتری چوار گۆشەیە، سەدان دوکانی دیکە هەیە و رۆژانەش هەزاران هاووڵاتی سەردانی بازاڕەکە دەکەن. لەسەر شێوەی پیتی لاتینی بینیاتنراوە. بریتیە لە شێوەی ھۆلێکی بەرز و فراوان کە ھەردوولای بەریزە ژووری تێدا دروستکراوە بۆ فرۆشگا. لە سەرەوەی چەند کونێک ھەن کە بۆ ھەواگۆرک و ڕووناکی بەکارھاتوون. بەچەند دەرگایەک دەتوانیت بچیتە ژوورەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ گاڵتە بە جۆو بایدن دەکات

سەڵاح

چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی دوکاندارە زیان بەرکەوتووەکانی بازاڕی لەنگە دەردەچێت

یاسین

یورو لیگ.. تۆتنهام سەرکەوتنێکی زەحمەت و گرنگی بەدەستهێنا

یاسین