ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

 

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، کە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک هۆڵەندی کەوا وەکو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە ڕێکەوتی (۱٦-۱۱-۲۰۲٤) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی (شەست مەتری) لە شاری هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
ناوبراو هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو ڕووداوە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی عەسری ئێران: پارەی نێو خەزێنە بەشی مووچەی سێ رۆژی فەرمانبەران دەکات

سەڵاح

تورکیا بنکەیەکی سەربازیی لە شاری حەلەب چۆڵ کرد

سەڵاح

ئەمڕۆ سێ بەرپرسی باڵای سووریا بە غیابی لە پاریس دادگایی دەکرێن

سەڵاح