ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ لایەنگرانی ئەنەکەسە لە قامیشلۆ خۆپیشاندانیان بۆ ئازادكردنی گیراوانیان كرد

 

بە مەبەستی ئازادکردنی گیراوانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام درا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/1/2025، لە شاری قامیشلۆ ئەندام و لایەنگرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەكەسە) خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، لە خۆپیشاندانەكەدا سێ داواکاری خرایە روو، ئەوانیش ئازادکردنی گیراوانی سیاسی و راگرتنی هێرشکردنە سەربارەگاکانی ئەنەکەسە و داوای لێبوردن کردن لە ئەنجوومەنی نیشتمانی.

بەپێی سەرچاوەکان، بریارە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوانتر بکرێت و سەرجەم شارەکانی رۆژئاوای كوردستان بگرێتەوە، بە مەبەستی ئازادکردنی سەرجەم گیراوان کە ژمارەیان 25 كەسە و لەنێویاندا هەیە 10 ساڵە دەستگیر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیرەی سووری هاڕەی کرد

سەڵاح

هۆکاری کشانەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

یاسین

هه‌ولێر … بەردی بناغەی گه‌وره‌ترین پۆند لە سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانرا

سەڵاح