ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەوە

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

لەئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی، کە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون، توانرا نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ببێتە ناوەندێکی تەندروستی بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی دڕێژخایەنی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ ٢ــی کانوونی دووەمی٢٠٢٥ نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ئاگاداریێکدا سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ئاگادار دەکاتەوە، کە دوای پشوەکانی سەری ساڵ دەست دەکرێت بە دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە بۆ ئەو چارەخوازانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەمەبەستی وەرگرتنی دەرمانی مانگانە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە.

تێبینی:

١- لەڕۆژی سێشەمە(٢٠٢٥/١/٧)
لێژنە دەست بەکاردەبێت و نەخۆشەکان دەبینێت.
٢-لێژنە ڕۆژانی( یەک شەم، سێشەم ، چوارشەم) دادەنیشێت.
٣- دەفتەر چارەسەری مانگانە تەنها بۆ پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان و کەسی پلە یەکی ئەم دوانە دەکرێت.

بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە.
07502355830
07512236696

هەواڵی پەیوەندیدار

جارێکی دیکە هەزاران ئامێری پەیوەندی حیزبوڵڵا لە لوبنان تەقێندرانەوە

یاسین

هاوپەیمانیی نەسر دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

سەڵاح

هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی عێراق دواخرا

سەڵاح