ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قایمقامى ناوەنديی هەولێر: لە ٢٠٢٤ بڕی ١٠٥ تۆن دەرمان و ١٥٩ تۆن کاڵای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

شئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/6، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى ناوەنديی هەولێر، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکان، سەبارەت بە داتا و زانیاریى و کار و چالاکییەکانی سنوورى قایمقامیەت، تیشکى خستەسەر هەموو ئەو کارانەى کە لە ساڵی ڕابردوو 2024، لەلایەن لیژنەکانى قایمقامیەت بە هاوبەشى لەگەڵ فەرمانگە و لایەنەپەیوەندیدارەکان ئەنجامدراوە.

قایمقامی ناوەنديی ، سەبارەت بە کۆى گشتیى ئەو خۆراک و کاڵا بەسەرچووانەی کە لە ساڵی 2024 دا، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە دەستی بەسەرداگیراوە، ڕایگەیاند: (105) تۆن دەرمان و (159) تۆن خۆراک بوون سەرجەمى بە گوێرەی ڕێنماییەکانی ژینگە لە ناو براون، گوتیشى، هەموو ئەو شوێن و جێگایانەشی وەک مارکێت، کۆگا، هۆتێل، خواردنگە، ئارایشتگا و چەندان شوێنی دیکە کە سەرپێچییان ئەنجامداوە و پابەندى ڕێنمایی تەندروستی نەبوونە و بەڵگەنامەی پێویستیان نەبووە داخراون.

ئاشکراشى کرد، ئەو تاقیگە، دەرمانخانە، نۆرینگە، سەنتەرە جوانکارییانەی کە لە ساڵی 2024دا داخراون، (234) شوێن بوونە، ڕاشیگەیاند: “سوپاس بۆ بازگەکان و هۆبەی ئابووری، کە بەردەوام لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەت هاوکار و هەماهەنگ بوونە.”

دووپاتیشیکردەوە، لیژنەکانى قایمقامیەت لەگەڵ کوالێتی کۆنترۆڵ بەردەوامن لە پشکنین بۆ دەرمانخانە و کۆمپانیاکانی دەرمان، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئێستا ڕیژەی دەرمانی قاچاخ زۆر کەمى کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هەندێک ناوچه‌دا نه‌ماوه‌

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

یاسین