ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری تەندروستی: سەرۆکی حکوومەت هەمیشە چاودێریی کەرتی تەندروستی دەکات

 

د. سامان بارزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان بە گشتی بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە پێناو دابینکردنی سیستمی گشتیی تەندروستیی سەرکەوتووی خزمەتگوزاری بۆ هەموولایەک.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/1/2025، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی  نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی ڕاگەیاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست کراوە بە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری و ئێستا ژێرخانی ئەو نەخۆشخانەیە نۆژەن کراوەتەوە و پڕۆژەکەش بەردەوامە، بە شێوەیەک کە نەخۆشخانەکە لە پێشتردا چەندە خزمەتی کردووە، لەمەودوا چەند بەرامبەر خزمەت بکات.

وەزیری تەندروستی گوتیشی: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی چاودێریی پرۆسەی تەندروستی دەکات، چونکە ئەو هەست بە گرنگیی کۆمەڵگەیەکی تەندروست دەکات.

باسیشی لەوەش کرد، کە پرۆسەی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە کوردستان لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  بەردەوام دەبێت، هەروەک لەپێشتردا سیستمی دەرمان و نۆڕینگەکانمان چارەسەر کرد، سیستمی تاقیگەکانیش وا کاری لەسەر دەکرێت. لە ئێستاشدا چارەسەرکردنی گرفتی نەخۆشخانەکان وەكوو دروستکردن و نۆژەنکردنەوە، کاری لەسەر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چه‌ند نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى پێده‌گات

سەڵاح

ئەمریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ ئاشکراکردنی ٦ ئەندامی سوپای پاسداران دەرکرد

سەڵاح