ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ترەمپ: ئەوەندە گێل نیم وڵامی پرسیاری سەبارەت بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بدەمەوە

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی پێش ڕێوڕەسمی فەرمی دەستپێکردنی دووەمین خولی سەرۆکایەتییەکەی، لە وەڵامدانەوەی پرسیارێک سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی خۆی بوارد.
ترەمپ ڕۆژی سێشەممە ٧ی کانوونی دووەم) لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازیی پێشوەختە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند وەڵامی هیچ پرسیارێک سەبارەت بە ستراتیژی و تاکتیکە سەربازییەکانی ئەمریکا ناداتەوە.
ترەمپ گوتی: “من لەم بارەیەوە قسە ناکەم، ئەمە ستراتیژییەکی سەربازییە.”
کاتێک ڕۆژنامەنووسەکە پێداگریی لەسەر پرسیارەکەی خۆی کرد، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا گوتی: “ئەمە پرسیارێکی ڕەوا نییە و تەنیا کەسێکی گێل وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە دەداتەوە. ئەمە ستراتیژییەکی سەربازییە و من وەڵامی پرسیاری ئێوە سەبارەت بە ستراتیژی سەربازی نادەمەوە.”
خۆبواردنی دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامدانەوە سەبارەت بە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە کاتێکدایە بە نزیکبوونەوە لە کاتی دەست‌پێکردنی فەرمیی سەردەمی سەرۆکایەتییەکەی، گریمانەکان سەبارەت بە ڕوانگەی ئەگەری ئەو بەرانبەر ئێران زیادیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

75چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان چاودێریی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەكەن

یاسین

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

یاسین

نێچیرڤان بارزانی : ئەگەر دەستوور جێبەجێ بکرێت، هیچ کێشەیەک لە عێراقدا نییە چارەسەر نەکرێت

یاسین