ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نەزمی حزوری کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا کونسوڵی گشتی فەڵەستین کە بە بۆنەی کوتاییهاتن بە ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاسی پاڵپشتیی سەرۆک بارزانی کرد لەماوەی ئەرکی لە کوردستان، لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتی فەڵەستینی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

باری چوارەمی هەناردەکردنی دۆشاوی تەماتەی هەریر رەوانەی سعودیا کرا

دڵشاد

نرخی دراوی ئێران لە دابەزیندا گەیشته ئەوپەڕی خۆی

سەڵاح

لیڤەرپوول نایەوێ محەمەد سەڵاح لەدەست بدات

یاسین