ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی لە سەرۆکی تازەهەڵبژێردراوی لوبنان جۆسێف عەون دەکەم

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بە سەركۆماری لوبنان لە جۆزێف عەون كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی 1ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: “پیرۆزبایی لە سەرۆکی تازەهەڵبژێردراوی لوبنان جۆسێف عەون دەکەم.”

هەروەها نووسیویەتی: “هیواخوازم لە سەرکردایەتی، لوبنان بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن بەرێت و سەرکەوتوو بێت.”

ئەمڕۆ، جۆسێف خەلیل عەون، فەرماندەی باڵای سەربازیی سوپای لوبنان بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی لوبنان بە 14مین سەرۆك كۆماری لوبنان هەڵبژێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

یاسین

محەمەد جواد زەریف لە دەستلەکارکێشانەوە پەشیمان بووەوە

سەڵاح

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وادەی پێشكەشكردنی لیستی ناوی بەربژێرانی لایەنە سیاسییەكانی درێژ كرده‌وه‌

سەڵاح