ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەقینەوەیەک لە چیک لاینکەم شەش کوژراوی لێکەوتەوە

 

تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەک لە شاری مۆست لە باکووری رۆژئاوای کۆماری چیک، لانیکەم ٦ کوژراوی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتان، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا هەشت کەسی دیکەش برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەم رووداوە لە کاتژمێر ١١:٢٠ی شەوی شەممە ١١ی کانوونی دووهەم  ڕووی داوە و دوای ئەوە، گڕی ئاگرەکە بە خێرایی بڵاوبووەوە.

بەرپرسانی نێوخۆیی لە مۆست دەڵێن بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانی شایەتحاڵان، وەرگەڕانی سۆپا” بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەکە.

میدیای نێوخۆ بڵاویان کردەوە، لە کاتی رووداوەکەدا زیاتر لە ٢٠ کەس لەم چێشتخانەیە بوون. دوای تەقینەوەکەش بە گشتی نزیکەی ٣٠ کەس لە چێشتخانەکە و بیناکانی دەوروبەری بۆ شوێنی دیکه گوازرانەوە.

میدیاکانی کۆماری چیک نووسیویانە بەهۆی ئەم تەقینەوەیە، چێشتخانەکە بە تەواوی سووتا و بڵێسەی ئاگر هەندێک جار دەگەیشتە ٢ بۆ ٣ مەتر.

ئێستا پۆلیسی چیک لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی سەبارەت بە هۆکاری روودانی ئەم رووداوە دەست پێ‌کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا و قاوە تووشی چەند کێشەیەکت دەکەن

یاسین

تەرمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەخاکسپاردن گەیەنرایە مەشهەد

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین