ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سزای 10 ساڵی بەسەر بەڕێوەبەرێکی گشتی پێشووی دەستەی باج دا سەپێندرا

 

سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەستەی باجدا سەپاند.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، “بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەستەی باج سزای 10 ساڵی بەسەرا سەپێندرا، هەروەها سزادراوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتبارانی دیکە، چەکێکیان لە بەرژەوەندی یەکێک لە کۆمپانیاکان نووسیووە و بەهۆیەوە دەستیان بەسەر ئەو بڕە پارەی باجدا گرتووە کە لە بانکی ڕافیدەین دانراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 316/بەشی یەکەمی یاسای سزادانی ژمارە 111ـی ساڵی 1969ـی دەرچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە گوژمه‌ی زیاتر لە 933 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی نوێی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆک ده‌ستیپێكرد

سەڵاح

پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی دكتۆر ده‌شتی دزه‌یی

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین