ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆماركرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە دوێنی نرخەكەی بەرزبونەوەی نوێی تۆمار كردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبونەوەی نوێی تۆماركردوە بەجۆرێك نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە (80) دۆلار و (3) سەنتەوە بەرزبوەتەوە بۆ (82) دۆلار و (2) سەنت، كە بەراورد بەدوێنی نرخەکەى زیاتر لە دو دۆلار بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش لە (77) دۆلار و (76) سەنتەوە بۆ (80) دۆلار و (16) سەنت بەرزبوەتەوە كە بەراورد بە دو رۆژی رابردو نرخەكەی زیاتر لە سێ دۆلاری ئەمەریكی زیادی كردوە و لەبازاڕەكانی جیهاندا بەنرخە نوێكەی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پاکستان دادوەرێک ڕفێندرا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

دڵشاد