ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می بودجه‌ و ژمارەیەک پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە

فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی1ی2025 په‌رله‌مانی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

بڕگه‌ی یه‌كه‌م، بریتییه‌ له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، كه‌ له‌ دوو مادده‌ پێكهاتووه‌ و پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، ئەم پرۆژە یاسایە داواکاری نوێنه‌رانی کوردە.

بڕگه‌ی دووه‌م، ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر مادده‌كانی 2 و 10 له‌ پێشنیازه‌یاسای باری كه‌سێتی ژماره‌ 188ی ساڵی 1959، کە ئەم پرۆژە یاسایە داواکاری شیعەکانە، له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خاوەندارێتی موڵكە داگیرکراوەکان بۆ خاوه‌نه‌ ڕەسەنەكانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بڕیارەکانی ئه‌نجوومه‌نی سەرکردایەتیی به‌عس، كه‌ ئه‌ویش له‌ 5 مادده‌ پێكهاتووه‌.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی  دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتی ژماره‌ 27ی ساڵی 2016، كه‌ له‌ 2 مادده‌ پێكهاتووه‌، کە ئەم پرۆژەیاشیان داواکاری سووننەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر لیواکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

یاسین

ئەمریکا بە بەهای ١٨ ملیار دۆلار ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل تاووتوێ دەکات

سەڵاح

هاووڵاتییەک بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش پاوان دەستگیر دەکرێت

سەڵاح