ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌‌سنوور لە هیرشەکانی سەر بەنداوی تشرین نیگەرانە

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌سنوور نیگەرانیی خۆی دەربارەی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و منبج دەردەبڕێت و دەڵێت لەم هێرشانەدا کارمەندانی بواری تەندروستی بوونەتە قوربانی.

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌سنوور نیگەرانیی خۆی دەربارەی بەرزبوونەوەی ئاستی شەڕ لە باکووری سووریا لەنێوان ناوچەی منبج و بەنداوی تشرین دەردەبڕێت و گوتوویەتی: بە پێی ڕاپۆرتان باس لە هێرش بۆ سەر ئەمبوڵانسان و کوشتنی کارمەندانی تەندروستی دەکەن.

بەگوتەی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌شنوور، ئەم هێرشانە کاریگەرییان لەسەر گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێت.

ئەم ڕێکخراوە داوا لە لایەنە شەڕکەرەکان دەکات، بەر بۆ پاراستنی ژیانی مەدەنییان، کارمەندانی تەندروستی و ناوەندگەلی پزیشکی بەپێی یاساکانی مرۆیی نێودەوڵەتی تەواوی ڕێکاران بگرنە‌بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەريمی کوردستانەوە

یاسین

دهۆك… بڕیاری دامه‌زراندنی سێ ناحیه‌ ده‌رچوو

سەڵاح