ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەقینەوەیەک لە کۆلێژی سەربازیی بەغدا ڕووی دا

 

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە کۆلێژی سەربازیی یەکەم، کە دەکەوێتە باشووری بەغدا، کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە،26 ی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند،  “لە کاتی لابردنی هەندێک داروپەردوو لەناو کۆلێژی سەربازیی یەکەم، لە ناوچەی زەعفەرانیە لە باشووری بەغدا، مینێک تەقیوەتەوە.”

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاندووە “تەقینەوەی مینەکە بووەتە هۆی کوژرانی کارمەندێکی فەوجی پاراستنی کۆلێژی سەربازی، هەروەها کارمەندێکی دیکەش بریندار بووە.”

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، “هێزێکی ئەمنی بریندارەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک شوینی ڕووداوەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، هەروەها تەرمی کژراوەکەش بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە“.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریکاری بازرگانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بەشداری کۆبوونەوەی ژوری بازرگانی ئەمریکی -کوردستانی کرد

سەڵاح

ئێران هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

لە رووداوێکی هاتووچۆ چەند کەسێک دەبنە قوربانی

یاسین