ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی کارەبا پاڵپشتی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگه‌ی وزەی خۆره‌وه‌ ده‌كات

 وەزارەتی کارەبا لە هەوڵەکانی بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بەردەوامە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ ناحيه‌ى عه‌ربه‌تى پارێزگه‌ى سلێمانی كارگەیەكی كەرتی تایبەت، وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت، توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.

وێستگەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وزە نوێبووەوه‌كانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی كارەبای سلێمانی جێبەجێ كراوە و لە قۆناغی كۆتاییدايه‌.

ئەو جۆرە پرۆژانە کە دۆستی ژینگەن، دەبنه‌ هۆی باشترکردنی سێکتەری کارەبا و کاراسانی بۆ هاوبەشان و هاووڵاتیيان بۆ سوودمەندبوون لە کارەبای بەردەوام، وەزارەتی کارەبا هاوکار و پاڵپشتی ئەو جۆرە پرۆژانەیە.

جێی ئاماژەیە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كارەبا، هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستەمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەگەڕێتەوە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشیمانی مانگانە بە شێوەی (مەقاسە) لە خەرجیی كارەبا نیشتمانییەکەی دەردەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە لالیگادا بارسێلۆنا رووبەڕووی لیگانێس دەبێتەوە

یاسین

کۆمپانیای Apple تایبەتمەندی Intelligence بەردەست دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین