ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سزای لە سێدارەدان بۆ نۆ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو

 

چوارشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2025، دادگای تاوانەکانی ڕەسافە، سزای لە سیدارەدانی بەسەر 9 بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا سەپاند.

دادگای تاوانەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، “ئەو تۆمەتبارانە 186 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆریان پێگیراوە، لەوانە، کەپتاگۆن، مەسیل ئەمفیتامین، کافایین، بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنیان بە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە دەروونییەکان، ژمارە 50ـی ساڵی 2017 و بەپێی ماددەکانی 47 و 48 و 49ـی یاسای سزادان لە دژیان دەرچووە.”

لە ڕێگەی گوتەی زیاتر لە 100 بەکارهێنەر و بازرگانانی ماددەی هۆشبەرەوە، دەرکەوتووە ڕەگەزی نێر زیاتر ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، بە ڕێژەی 89.79%، لە بەرانبەردا ڕەگەزی مێینە 10.2% بووە.

مانگی ڕابردوو، دادوەر سوهەیب دەحام، سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقلییەکان، ڕایگەیاندبوو، “ئەمساڵ نزیکەی چوار تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

قەتەر: ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە ڕێککەوتن

سەڵاح

گرژی کەوتووەتە نێوان هێزەکانی هەدەسە و چەکدارانی سەر به ئێران

سەڵاح

دوای جەژن پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین