ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس کۆبۆوە

 

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی لە سەردانێکیدا بۆ دەوحە، پایتەختی قەتەر، لەگەڵ محەمەد ئیسماعیل دەروێش، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی حەماس و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕێبەری و مەکتەبی سیاسی ئەم بزووتەنەوەیە کۆبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگەیاندبوو، سەرەڕای دیداری عەراقچی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەری، دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای گرووپی حەماس و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی فەلەستینییەکان و “پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی فەلەستین” لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل، لە بەرنامەی سەردانی عەراقچی بۆ دەوحەدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی العالم، عەراقچی لە دەوحە هێرشی حەماسی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن ئەم گرووپەوە بە “تۆفانی ئەقسا” ناونراوە بە “کردەوەیەکی قارەمانانە و جۆری لە مەیدانی” شەڕدا وەسف کردووە و گوتوویەتی حەماس توانیویەتی “دانوستانێکی بەهێز و یەکسانی بەڕێوە ببات کە بووەتە هۆی ئاگربەست و ڕێککەوتنێکی شانازی‌خوڵقین بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان”.

لە هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل ١٢٠٠ کەس کوژران و لانیکەم ٢٥٠ کەس بە بارمتە گیران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو شۆفێرەی مینی پاسی قوتابیانی گەرمیانی تووشی رووداو کرد دەستگیرکرا

یاسین

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران: دەتوانین ئاستی هەناردە بۆ عێراق بگەیەنینە٢٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا

سەڵاح

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی ڕاپەڕین لە یەختە نقوومبووەکەی ئیتاڵیادا خنکاون

یاسین