ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌شێكی دیكه‌ی بارمه‌ته‌كانی ئیسرائیلی رادەست کرانه‌وه‌

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چوارەمین گرووپی بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران.

هەر یەکە لە ئوفەر کاڵدرۆن و یاردەن بیباس کە وەک دیل لەبەردەست حەماس’دا بوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خان یونس ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران.

لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززە بەڵگەنامەی تایبەت بە ڕادەستکردنی دیلەکانی واژوو و ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

هاوکات بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل، کاروانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کە هەردوو بەدیلگیراوەکەی پێیە، بەرەو ئیسرائیل بەڕێ کەوتوون.

لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژی ڕابردوودا، بزووتنەوەی حەماس ئاشکراشی کردبوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان خۆیان و ئیسرائیل، هەروەها هاووڵاتی ئەمریکی-ئیسرائیلی کیت سیەگل ئازاد دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌یان سه‌رپێچیكاری حه‌ج، سعودیه‌ سزای 18 هاوڵاتی ده‌دات

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

ئه‌مه‌ریكا: لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کار لەسەر وەڵامدانەوەی ئێران ده‌كه‌ین

سەڵاح