ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەپۆڵێکی بەفر و باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس ئەحمەد کەشناس:”دوای ماوەیەکی زۆر لە نەبارینی باران و ماوە درێژی کەشێکی وشک لەسەر ناوچەکانمان کۆتای ئەم ھەفتەیە رۆژی پێنجشەمە 6/2/2025 کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ ئەبێتەوە و شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاویەکان و بە لاوازی و پچر پچری بارانبارین شار و ناوچە نزمەکانیش ئەگرێتەوە ، شەپۆلەکە بارستە ھەوایەکی ساردیشی لەگەڵ ئەبێت بەھۆیەوە پلەکانی گەرما بەنزیکەی 7 تا 10 پلەی سەدی نزمدەبێتەوە بەفر لەسەر ناوچە شاخاویەکان لەبەرزی 1100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە ئەبارێت ، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی دواتر ھەینی 7/2/2025 بەردەوامی ئەبێت و پاشان کۆتای پێدێت بەڵام پلەکانی گەرما لەرۆژانی دواتردا بەنزمی ئەمێنێتەوە و کەش ساردەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە تورکیا پێنج ئافرەتی سەر بە دەم پارتی دەستبه‌سەر کران

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییان ده‌کات

سەڵاح

هه‌ولێر.. چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری جێ به‌جێده‌كرێن

سەڵاح