ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ده‌ کەسی سڤیل لە هێرشێکی تورکیا لە دەوروبەری کۆبانێ برینداربوون

 

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندووە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی تورکی ماڵێکی سڤیلی لە گوندی “ئاشما”ی دەوروبەری کۆبانێی بۆمباباران کرد و لە ئەنجامدا ١٠ کەس لە یەک خێزان برینداربوون و زۆربەیان منداڵن.

ئاسایش ڕاگەیاندووە، هێرشەکانی تورکیا بەردەوامن و پێشێلکردنێکی ئاشکرایە بۆ هەموو ئەو یاسا و پرەنسیپە نێودەوڵەتییانەی پاراستنی مەدەنییان لەخۆدەگرن.

ئاسایش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کردووە بەرپرسیارێتیی خۆیان بە جێ‌بگەیین و بۆ راوەستاندنی ئەم هێرشانە فشار بخەنە سەر تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung ژیری دەستکرد زیاد دەکات

یاسین

تەقینەوەیەک لە چیک لاینکەم شەش کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح

حۆو بایدن واژوو له‌سه‌ر پڕۆژە یاسایه‌كی نوێی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح