ئێوارهی ئهمرۆ دووشهممه رێكهوتی 3/2/2025 سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی و دکتۆر پیرۆت تێکۆشەری دێرینی کوردو ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی و چیا هەرکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی “پ د ك” بەمەبەستی پرسینەوە لە تەندورستیان سەردانی ئاکۆ عەباس ئاغایان کرد، کە چەند رۆژێکە لە دەرەوەی وڵات گەراوەتەوە.
لەمیانی سەردانەکە سیداد بارزانی سڵاوی جەنابی سەرۆک بارزانی پێ گەیاندو لە ڕەوشی تەندروستی کاک ئاکۆ عەباس ئاغای پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوە و ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.
لەلایەن خۆیەوە ئاکۆ عەباس ئاغا خۆشحاڵی بەو سەردانەیان دەربڕی سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد، کە بە پەرۆشەوە لە هەواڵیان پرسیوەتەوە.