ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌سرور بارزانی و شاندی دانوستانكار له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆبووه‌وه‌

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزان شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووینەوە.

سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆ و دیدارەکانیان لە بەغدا تایبەت بە هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، سوپاسی ئەندامانی شاندەکە و هەموو تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد کە زۆر پیشەییانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە ، هیواشمان خواست دەنگدان لەسەر هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ، ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێك  بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی 10 و 11 گەیشت

یاسین

بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین