zagros news agency

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 65 بارهەڵگری چەک و زرێپۆشیان ڕەوانەی حەسەکە کرد

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری پڕ لە کەرەستەی سەربازییان ڕەوانەی بنکەی خەراب ئەلجیر لە ڕمێلان لە باکووری حەسەکە کرد، کە فڕۆکەکە چەکی پێشکەوتوو، سیستەمی ڕادار و ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ئەمەریکای هەڵگرتبوو.

ڕوانگە ئاماژەی بەوەش داوە، کاروانێکی 50 بارهەڵگری چوونە ناو بنکەکە، کە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تۆپی قورس و تەقەمەنی جۆراوجۆر و سندوقی داخراو و کەلوپەلی سەربازیی و تانکی سووتەمەنییان پێبوو، کاروانەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی پاسەوانیان لی دەکرا.

ڕاشیگەیاند، 15 بارهەڵگری کە تانکی سووتەمەنی و سندوقی داخراویان هەڵگرتبوو، چوونەتە ناو بنکەی قەسرک، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمەریکادا دێت لە ناوچەکە.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزکردنی خۆیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات، جگە لە ئەنجامدانی زنجیرەیەک مەشقی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە، لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگریی و ئامادەکاری بۆ هەر پێشهاتێکی ئەمنی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

سەڵاح

هاڤین ئەحمەد : ئەرکێ مە هەمیانە کار ژبو سەرئێخستنا لیستا 190 یا پارتی بکەین

یاسین

تورکیا هەوڵی ڕزگارکردنی نزیکەی ٢٠٠ “هاووڵاتیی مەدەنی” لە تونێلەکانی غەززە دەدات

یاسین