ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی لەبارەی لیستی مووچە وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی عومەر جەنگی

یاسین

دابەزینی نرخی دراوی بیانی لە بازاڕی دراوی ئێران

سەڵاح