ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز جەواد پۆلانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەكەدا شاندەكە داوای بۆچوون و پێشنیار و هەڵسەنگاندنی سەرۆك بارزانیان كرد لەسەر كاروباری لیژنەكەیان و ستراتیژییەتی ئاساییشی نیشتیمانی.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە ئەرك و كاری لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕونیی پێویستی خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن.

May be an image of 7 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

سیستەمی ڕەوانەكردنی نیشتمانی بۆ پشتیوانیی هاووڵاتییانی گەڕاوە لە شاری سلێمانی كەوتە كار

یاسین

گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان پارێزگاکان راگیرا

سەڵاح