ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاسایشی هەولێر: بڕی یەك کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

 

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك كیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆین)ی ڕاگەیاند و دەشڵێت: لەناو مەجەڵ و تاوەی تیڤاڵەوە بۆ هەولێریان هێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند: “دوای کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستمان گرت بەسەر بڕی یەك کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (هیرۆین)، کە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکان، کە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە، بەڕێگەی کۆمپانیایەکی (گەیاندن و گواستنەوە) دەربازی (هەرێمی کوردستان/ شاری هەولێر)یان کردووە.”

ئاماژە بەوەش دەكات، كە “ئەم مادە هۆشبەرە بەشێوازێکی زۆر شارەزا و لێزانانە لە ژێرەوەی سێتێک (مەنجەڵ و تاوەی تیڤاڵ) حەشار دراوە و بە مادەیەکی ڕەق ڕووپۆش کراوە، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت و نە بینرێتەوە.”

ڕاشیدەگەیەنێت، كە “ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر کۆمپانیا (گەیاندنە)کە گیرایەبەر و داخرا.”

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان دەکات، کە هەمیشە لە پێدانی زانیاری هاوكارییانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا کۆبووه‌وه‌

سەڵاح

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات ئیسرائیل

یاسین