ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە چیای سەفین پڕۆژەیەکى گەورەى گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت

 

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری، لە چیای سەفین پڕۆژەیەکى گەورەى گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16/2/2025، پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە: “لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری، لە بەرنامە و پلانى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندایە بە گوژمەى یەك ملیار دۆلار، پڕۆژەیەكی گەورەى وەبەرهێنانی گەشتیاری لە چیای سەفین جێبەجێ بکرێت.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێستا پڕۆژەکە لە دیراسەدایە و كار لەسەر داڕشتنی ماستەرپالانی دەکرێت کە لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نموونەى نییە و بڕیارە ئەمساڵ دیزاینی ماستەرپلانى پڕۆژەکە تەواو بکرێت، لە ڕێگەى گەورە کۆمپانیا جیهانییەکانەوە كه شارەزان له بواری پەرەپێدانى گەشتیاری، جێبەجێ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

کۆمپانیای Google سێ تایبەتمەندی نوێی زیاد کرد

یاسین