ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەولێر: ئەم پەیوەندییەی دروستکراوە خەڵکی کوردستان و یۆنان لێک نزیک دەکاتەوە

 

کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەولێر سەبارەت بە ئەنجامدانی یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان یۆنان و هەولێر ڕایگەیاند، ئەم پەیوەندییەی دروستکراوە خەڵکی هەرێمی کوردستان و یۆنان زیاتر لەیەک نزیک دەکاتەوە.

نیکۆلاس ستریۆلاس، کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: یەکەمین فڕۆکە لە ئەسیناوە گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دڵخۆشین کە یەکەمین فڕۆکە بەبێ وەستان لە یۆنانەوە گەشتی هەولێری کرد.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لەوە دڵنیاین لەوەی ئەم پەیوەندییەی دروستمان کردووە، خەڵکی کوردستان و یۆنان لێک نزیک دەکاتەوە.

گوتیشی: دڵنیام لەوەی هاوڕێ کوردەکانمان، چێژ لە میوانداری و کوالێتی گەشتەکانییان بۆ یۆنان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن و ماکرۆن سه‌رمایه‌كانی سڕكراوه‌كانی روسیا بۆ ئۆكرانیا خه‌رج ده‌كه‌ن

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەکات

سەڵاح