ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

 

 

ڕۆژی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاكیرا ئێندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خەباتی گەلی كوردستان هەبوو و ستایشی سەقامگیریی بەرچاو و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاجیاكان كرد.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییان لەسەر عێراق و چارەنووسی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرایەوە.

May be an image of 6 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یاسین

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا كۆبووەوە

سەڵاح