ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 17 تریلیۆن دینار

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2-3-2025 بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 بە ڕێژەی 45.1% گەشەی یەدەگی زێڕی بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو تۆمارکردووە.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەدەگی زێڕی لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023 بەبەهای 12.29 ترلیۆن دینار بووە، بۆ هەمان چارەکی ساڵی 2024 بەرزبووەتەوە بۆ 17.83 ترلیۆن دینار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “ئەمە سوودی زۆری هەیە، بەو پێیەی سەقامگیری ئابووری و دارایی بەرز دەکاتەوە و لە مەترسییەکان دەپارێزێت، هەروەها بە ئامرازێکی گرنگ دادەنرێت بۆ دەستوەردان لە بازاڕی دراوی بیانیدا.”

بانکی ناوەندی هێڵکارییەکی بڵاوکردەوە کە ڕێژەی گەشەی یەدەگی کانزا بەنرخەکانی نیشان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتاری عێراقی: زۆر بوونی ڕیژەی دانیشتووان زیانبارە

یاسین

حزبوڵلا دوای لە ئێران کردووە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

ئەڵمانیا: گواستنەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستانی هەڕەشەلێکراو بەردەوام دەبێت

یاسین