ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میدیایه‌كی عێراقی: له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌ ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی 3ی 2025، ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌لیوه‌م) ئاشكرای كرد كه‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌كات.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ كرا و له‌ دوو رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی موچه‌خۆرانی كوردستان ته‌مویل ده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مویل ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا 11کەس بوونە قوربانی

یاسین

مێسی: لاوتارۆ مارتینێز شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە یادی شەست و پێنج ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات

یاسین