ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکی، سەرۆکایەتیی وەزارەتی کارایی حکوومەت دەکات، پشتگیریی لە بانگەوازەکانی کشانەوەی ئەمەریکا لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
ئیلۆن مەسک، لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ پشتگیریی خۆی بۆ ئەم بانگەوازە دەربڕی، کاتێک لە پۆستێکدا نووسرابوو “کاتی ئەوە هاتووە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان بەجێ بهێڵین.”
ئەم پشتگیرییەی مەسک، کە کەسایەتییەکی دیاری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکایە، هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی بانگەوازەکانی هەندێک لە یاسادانەرانی کۆمارییەکان بۆ دووبارە پیداچوونەوە بە پابەندییەکانی ئەمەریکا بە هاوپەیمانییەکە.
سیناتۆری کۆمارییەکان مایک لی، کە ماوەیەکی زۆرە ڕەخنە لە ناتۆ دەگرێت، هاوپەیمانییەکەی بەئاسەواری ‘شەڕی سارد’ ناوبردووە و ڕایگەیاندووە “پێویستە چارە بکرێت.”
مایک لی گوتیشی: سەرچاوەکانی ئەمەریکا لە ڕێگەی هاوپەیمانی ناتۆوە بۆ پاراستنی ئەورووپا بەکار دێت، لە هەمان کاتدا سوودێکی کەمی ڕاستەوخۆ بۆ ئاسایشی ئەمەریکا دەڕەخسێنن.
ئەم لێدوانەی ماسک لە کاتێکدایە کە مشتومڕێکی بەرفراوانتر لەناو ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە داهاتووی ڕۆڵی ئەمەریکا لە ناتۆ و هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا دەکرێت.