ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەغدا… كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان هاوسەر و سێ منداڵەكەی كوشت

 

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە شاری بەغدا، كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان بە هۆكاریكی نادیار هاوسەر و هەرسێ منداڵەكەی خۆی دەكوژێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە: ئەم ئێوارەیە لە سێیەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لە گەڕەكی وەشاش لە پارێزگای بەغدا كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە چەك هاوسەر و هەرسێ منداڵەكەی خۆی دەكوژێت.

دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە بۆ دیاریكردنی هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یاسین