بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی 3ی 2025، له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح) بڵاوی كرده‌وه، كه لێژنه‌ی نه‌وت و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسیان له‌وه ده‌كرد كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وتبه‌ری توركیاوه هه‌نارده بكرێ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ لێكگه‌یشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كێڵه‌كانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی باش و پێوه‌ره جیهانییه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتماندابێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وت لێژنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی بۆ زاخۆ ناردووه، بۆ دڵنیابوون له هه‌موو بۆڕییه‌كانی نه‌وت له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ نێو خاكی توركیا.