ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق بەبەهای 400 ملیۆن دۆلار نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە

 

بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی نووسینگەی سەرژمێری ئەمەریکا، کۆی بەهای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی 2025، زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە “عێراق لە هەمان مانگدا 5.62 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، بە بەهای 442 ملیۆن دۆلار.”

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە “عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی هەناردەی نەوت بۆ ئەمەریکا لە دوای سعوودیە دێت، کە هەناردەکردنی سعوودیە لەو مانگە 9 ملیۆن و 61 هەزار بەرمیل بووە، هاوکات لیبیا لە پلەی سێیەمدا هاتووە بە هەناردەکردنی 2.15 ملیۆن بەرمیل، کوەیتیش پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، بە بڕی هەناردەکردنی 1 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل، هاوکات ئیمارات لە پلەی پێنجەمدا هاتووە بە بڕی هەناردەکردنی 1 ملیۆن بەرمیل.”

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن وادەی پێشكەشكردنی لیستی ناوی بەربژێرانی لایەنە سیاسییەكانی درێژ كرده‌وه‌

سەڵاح

نرخى گۆشتى سوور دابه‌زێندرا

سەڵاح

داوای زوو پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت ده‌كرێت

سەڵاح