ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەزگای نهێنیی ئەمریکا کەسێکی چەکداری لە بەردەم کۆشکی سپی کردە ئامانج

 

دەزگای نهێنیی ئەمریکا بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئادار ڕایگەیاند کەسێکی چەکداری لە دەرەوەی کۆشکی سپی کردووەتە ئامانج و تەقەی لێکردووە.

بە گوتەی پۆلیس، ئەم کەسە چەکدارە خەڵکی ویلایەتی ئیندیانا بووە و ئەگەری هەیە بە مەبەستی خۆکوژی چووبێتە واشنتۆن. ناوبراو بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی نادیارە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کاتی ڕووداوەکەدا لە کۆشکی سپی نەبووە.

ئەنتۆنی گوگلیلمی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای نهێنیی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا گوتی زانیارییان دەربارەی کەسێک دەستکەوتووە بە مەبەستی خۆکوژی لە ئیندیاناوە هاتووەتە واشنتۆن دی سی.

بە گوتەی گوگلیلمی، ئەندامانی دەزگای نهێنی کەسێکیان لە نزیک کۆشکی سپی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا  دیتووە تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ تایبەتمەندیی ئەو کەسەی لەژێر چاودێریدا وەک یەک بووە.

هیچ یەک لە ئەندامانی دەزگای نهێنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهۆی ئەم پێکدادانەوە برینداریان نەبوونە و یان نەکوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ ەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەگەنە بەغدا

سەڵاح

دەیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا پێش‌گرتن به هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین دەکەن

سەڵاح

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ملازم خدر

یاسین