ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی هەرێم : ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە زوربەی ناوچەندا هەیە

ئەمڕۆ دووشەممە 10- 03- 2025

کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارەکانیش ببارێت بۆ ماوەی کورت خایەن وەرێژەی دابارین لەناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی وەهەروەها ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت . 

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با /ئاراستە گۆڕاو دەبێت .

پلەکانی گەرما /  لەناوچە شاخاوویەکانی بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 2 – 4 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .

مەوداى بینین / 8 – 10  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7) کم دەبێت

سبەی سێشەممە 11- 03- 2025

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم, زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەلاتی هەرێم پاشان ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 5 – 15  )کم/س دەبێت.

ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  8 – 10  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

بەشی پێشبینی

2025-03-10

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سووریا ١١ کەس به هۆی هێرشی ئسیرائیل بۆسەر کۆگای تەقەمەنی کوژران

سەڵاح

چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

یاسین

دوو تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران

سەڵاح