ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی، هەندێک لە کامێراکانی تیژڕۆیی بە بێ هۆ فلاش لێ دەدەن، تیمەکانی خەریکی چاکردنەوەی کامێراکانن.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە، کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە شەقامی 120م خێراو کامێراکانی ڕێگای هەولێر کەرکووک دروست بووە و بەبێ هۆ فلاش لێ دەدەن.

 لە ڕاگەیەنداوەکەدا هاتووە، دڵنیایی دەدەینە شوفێران هیچ ئۆتۆمبێلێک سزای بۆهەژمار ناکرێت، تیمەکانی چاک کردنەوەی کامێراکان سەرقاڵی چارەکردنی کیشەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : هەندێ کات لەکاتى باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە

سەڵاح

بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سێ کەس دەستگیر کران

یاسین

لە بەحرکە نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

دڵشاد