ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە عێراق گرووپێكی دەمامكدار هێرشی کردە سەر كرێكارە سوورییەکان

لە عێراق گرووپێكی دەمامكدار، هێرشی كردە سەر كرێكارە سوورییەكان و وەزارەتی دەرەوەی سووریاش سەركۆنەی كارەكەی كرد و داوای لێپێچینەوەی كرد، سوودانیش لیژنەیەكی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنا.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانی دروستكردنی لیژنەیەكی ئەمنی دا، تایبەت بەو ڕووداوانەی ڕابردوو كە تێیدا كاری توندوتیژی هەمبەر بە كرێكارانی سووری لە عێراق لەلایەن گرووپێكی دەمامكدارەوە بە ناوی یەكەكانی ئیمامی عەلی، كرا.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، سەركۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی كرد كە كراوەتە سەر كرێكارانی سووری و داوای لە حكوومەتی عێراق كرد كە لێپێچینەوەی توند لە ئەنجامدەرانی ئەو كارە بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ تێكشكێنرا

سەڵاح

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

سبەی خولی نایابی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی هەستیارتر

یاسین