ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێزەکانی سووریای دیموکرات سێ درۆنی تورکیا خستووەتە خوارەوە

 

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سێ درۆنی سوپای تورکیا لە دەوروبەری پردی قەرەقوزاق خستووەتە خوارەوە و نەیانهێشتووە بگەنە ئامانج.

ئەم رووداوە لە چوارچێوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەی کۆبانی ڕوویداوە.

هەروەها بەپێی بەڵگەکان، هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، تۆپخانەی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان گوندی “خروز” لە باشووری کۆبانی و دەوروبەری پردی ناوبراویان تۆپباران کردووە  و بووەتە هۆی زیانی مادی لەو ناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

130 هەزار بژمێر دەشداری پرۆسەی سەرژمێری دەکەن

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

نەتانیاهۆ لە دادگەی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەڵاح