ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پوتینیش ڕه‌زامه‌ندیی دا جەنگی رووسیا ـ ئۆكرانیا رادەگیرێت

كه‌مێك پێش ئێستا كرملین بڵاوی كرده‌وه‌، ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ڕاگرتنى جه‌نگى ئۆكرانیا ده‌ربڕى.

بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان ئەمریكا و ئۆكراینا، 30 ڕۆژ شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا رادەوەستێت و ڕێگە بۆ ئاشتیی درێژخایەن خۆش دەكرێت.

كەناڵی (CNBC)ی عەرەبی بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە، 11ی 3ی 2025 ویلایەیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئۆكارینا لەسەر ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕێك كەوتوون، ئەوەش لەسەر پێشنیازی ئەمریكا بووە.

مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ لەو ماوەیەدا بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتییەكی هەمیشەیی و كۆتاییهێنانە بە شەڕ، هاوكات لە بەیاننامەكەیاندا ئەوە هاتووە، هەردوولا ڕێك كەوتوون لەسەر كاری هەمەلایەنە بۆ پەرەپێدانی سامانە كانزاییە بەنرخەكان لە ئۆكراینا.

هەواڵی پەیوەندیدار

كەمی رێژەی باران بارین بۆتە مەترسی لەسەر بەرهەمە كشتوكالیەكان

گوران

ئیسرائیل مزگەوتێک و قوتابخانەیەکی بۆردومان کرد نزیکەی 120 کەس کوژراون و برینداربوون

سەڵاح

میری ئێزدییان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

یاسین